تەقینەوەی گومانئاوی لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەكانی سوپای پاسداران لە دەورووبەری تاران

تەقینەوەی گومانئاوی لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەكانی سوپای پاسداران لە دەورووبەری تاران
پەیامی کورد   ...   تەقینەوەی گومانئاوی لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەكانی سوپای پاسداران لە دەورووبەری تاران

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێشەممە ڕێکەوتی ١ی جووڵای ٢٠٢٥ ، تەقینەوەیەکی ناڕوون لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لە چیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران ڕووی دا.

تا ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ لێدوانێکی لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە و شوێنەكەی نەداوە و میدیاکانی دەوڵەتیش بێ دەنگ بوون.

ڕاپۆرتەكانی خەڵك كە پێشتر بڵاوکراونەتەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و دووکەڵ لە ئاسمانی ناوچەكەدا بیندراوە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە