مووساد دەڵێت ئەمە تەنها یە سەرەتایە ؛ سەرەتای کۆتایی

مووساد دەڵێت ئەمە تەنها یە سەرەتایە ؛ سەرەتای کۆتایی
پەیامی کورد   ...   مووساد دەڵێت ئەمە تەنها یە سەرەتایە ؛ سەرەتای کۆتایی

ئایا خامنەیی "تەسلیم" بووە؟ 

لە کاتێکدا میدیاکانی ئیمپراتۆریەتی درۆی کۆماری ئیسلامی ئێستاش باس لە “بەرخۆدان”، دەكەن، هەژمارێکی بەکارهێنەری پەیوەندیدار بە مووساد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: “خامەنەیی تەسلیم بوو!”

لەم پەیامەدا بە ڕوونی هاتووە کە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە ساڵانێکە بە “شەیتانی گەورە و بچووک” ناویان دەبات ڕازی بووە؛ ئەمەش دوای ئەوەی واشینتۆن و تەلئەڤیڤ نەک تەنیا ژێرخانی ئەتۆمی، بەڵکوو فەرماندە باڵاکان و پڕۆژە مووشەکییەکان و  بازووە نیابەتییەكانی کۆماری ئیسلامیشیان "نەهێشتووە".

ئەگەر ئەم قسانە ڕاست بن، دەتوانین بڵێین کە پڕۆژەی ٤٦ ساڵەی “مەرگ بۆ ئەمریکا” بە شێوەیەکی کاریگەر نێژراوە و خامنەیی گەندەڵ، بۆ ئەوەی بژی، دەستەو داوێنی هەمان ئەو کەسانە بووە کە ساڵانێكە ئاواتی “لەناوبردنی”ی هەبووە.

ئایا وەلی فەقیهی بێهیوا کە پێشتر بەڵێنی دابوو "بە زوویی لە قودس نوێژ دەكات"، ئێستا ئامادەیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکات؟

مووساد دەڵێت ئەمە تەنها یە سەرەتایە؛ سەرەتای کۆتایی.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە