هۆشداری سوور لە ئیسرائیل ، میدیاكانی عیبری : “هێرشەکانی یەمەن بە مانای تەقەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی دێت”

پەیامی کورد ... هۆشداری سوور لە ئیسرائیل ؛ میدیاكانی عیبری : “هێرشەکانی یەمەن بە مانای تەقەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی دێت”
میدیاکانی عیبری زمان ئێوارەی سێشەممە ١ی جووڵای ، ڕاپۆرتیان سەبارەت بە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی سوور لە ناوچەی ناوەندی ئیسرائیل دا؛ ئاگادارکردنەوەیەک کە بەزۆری لە ووڵامدانەوە بە هەڵدانی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاک دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە، هێرشەکانی ئەم دوایی یەی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل بە “تەقەی ڕاستەوخۆی ڕژیمی ئێران” دادەندرێت و پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل ە.
شرۆڤەکارێکی سەربازی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ ڕایگەیاند :
"ئەو ڕاستییەی کە مووشەکێک لە خاکی یەمەن ەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵ دەدرێت، دواجار بە فەرمانی تارانە، ئەمەش بەو مانایەیە کە تاران جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کردووە و دەبێت ووڵامدەر بێت."





