سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل لە سووریا : "پێویستە ووریا بین و چاومان کراوە بێت "

پەیامی کورد ... سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل لە سووریا : "پێویستە ووریا بین و چاومان کراوە بێت "
سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل لە سووریا ڕایگەیاند : "پێویستە ووریا بین و چاومان کراوە بێت، بەرگریمان لە بەرزاییەکانی جۆلان لە فەزای بەرگری هێڵی پێشەوەیە، هەروەها هەنگاوی خۆپارێزی دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان، لە هەر شوێنێک پێویست بکات، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە یان سەرهەڵداودا لێمان دەدەین."
سێشەممە ١ی جووڵای ٢٠٢٥ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لیوا عیال زەمیر سەردانێکی مەیدانی و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سووریا ئەنجامدا لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی باکوور مەیجر ژەنەڕاڵ ئوری گۆردین و فەرماندەکانی دیکە.
لیوا ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت : “ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە خەباتێکی فرە بەرەیی دا بووین، هەفتەی ڕابردوو لەم خەباتەدا گەیشتینە لووتکەیەکی دیکە، زیانێکی زۆر بە هەموو پێکهاتەکانی ئەو بەرەیە دەدەین کە ئێران لە دژی ئێمە درووستی کردووە- و ئێستاش بە تووندی مامەڵەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەم بەرەیەدا کردووە – ڕێژیمی ئێران و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی.”
"سووریا پارچە پارچە بووە و لە گۆڕان دایە، ئێمە لە خاڵە سەرەکییەکان کۆنترۆڵ مان داین و لە دەرەوەی سنوورەکان بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەرگری لە خۆمان بکەین".
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




