ترامپ : چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چه‌ند ووڵاتێكی دیكه‌ش بێنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی

پەیامی کورد ... ترامپ : چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چه‌ند ووڵاتێكی دیكه‌ش بێنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێن چه‌ند ووڵاتێكی دیكه‌ش بچنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی، به‌تایبه‌ت سەعوودییه.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس بیزنس، كە بڵاوكرایه‌وه، ڕایگه‌یاند"ئومێده‌وارە سەعوودییه‌ش بێته ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی.
ئومێده‌وارم ووڵاتانی دیكه‌ش بێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه. پێموایه ئه‌گه‌ر سەعوودیه بێت، هه‌مووان دێن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووتیشی، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، "گفتوگۆی زۆر باش"ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ چوونە ناو ڕێككه‌وتنه‌كه كردووە.
ووتیشی"پێم وایه هه‌موویان له‌ماوه‌یه‌كی نزیك دا دێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه.





