سوپای ئیسرائیل خاڵی پشکنینی لە لادێی قونەیترە دادەنێت

سوپای ئیسرائیل خاڵی پشکنینی لە لادێی قونەیترە دادەنێت


دوێنێ شەممە هێزێکی سەربازیی ئیسرائیل دەستیان کردە ناو لادێکانی باکوری قونەیترە و خاڵێکی پشکنینی کاتییان لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی ئۆفانیە و جوبەتە ئەلخەشاب دانا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە پەیامی کوردی ڕاگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل بازگەیەکی سەربازییان لەسەر ڕێگای ئۆفانیە-جوبەتە ئەلخەشاب داناوە و پیادەیان ڕاگرتووە و ڕێگریان لێکردووە لە بەزاندنی ڕێگاکە.
ئەو سەرچاوە خۆجێییە باسی لەوەش کردووە، کە لەشکرکێشییەکەی سوپای ئیسرائیل بە بەکارهێنانی پێنج ئۆتۆمبێل و زیاتر لە بیست کارمەند ئەنجامدراوە. خاڵێکی پشکنینی کاتییان دانا و ئۆتۆمبێلەکانیان پشکنی و دواتر ڕێگرییان لە پیادەکان.
ڕوونیشیکردەوە، دوای لەشکرکێشی و دامەزراندنی بازگەکە هاتوچۆ بەتەواوی وەستاوە.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە