پڕۆژە یاسای نوێی فەڕەنسا نوێنەرایەتی سنووردارکردنی جیددی بۆ ئازادییەکان دەکات لەو ووڵاتەدا

پەیامی کورد ... پڕۆژە یاسای نوێی فەڕەنسا نوێنەرایەتی سنووردارکردنی جیددی بۆ ئازادییەکان دەکات لەو ووڵاتەدا
▫️ زانایەکی سیاسی و ئەمینداری گشتی سەنتەری ئەلفارەبی بۆ لێکۆڵینەوە سیاسییەکان، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ سپۆتنیک، سەبارەت بە نیازی فەڕەنسا بۆ چاودێری کردنی تەلەفۆنی هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی خستەڕوو:
هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ پێش خستنی پڕۆژە یاسایەک کە ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات چاودێری پەیامەکانی بەکارهێنەران بکەن لە ڕێگەی تێلێگرامەوە نوێنەرایەتی سنووردارکردنی جددی بۆ ئازادییەکان و هەوڵێکی ڕوونە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوان تاک و ڕێکخراوەکان.
ئەم یاسایە بە ناچاری دەبێتە هۆی مشتومڕی بەرفراوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان سەبارەت بە پاراستنی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ.
مەترسی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە فۆڕمی نوێی سنووردارکردن دەخاتە ڕوو کە کاریگەری لەسەر ئازادی ئاڵوگۆڕی پەیام و زانیاری هەیە بەتایبەتی نێوان پێکهاتە و دامەزراوە جیاوازەکان.
بە ووتەی ئەو شارەزایە، دەست پێشخەری فەرەنسی "دەبێتە جێی مشتومڕ"، چوونکە ئازادییەکان سنووردار دەکات و پێدەچێت تانە ناوخۆیی یەکان و هەروەها ڕەخنەی کۆمەڵگەی یاسایی لێبگیرێت.
یاساکە نەک تەنها هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج، بەڵکو ڕێکخراو و دامەزراوەکانیش دەکاتە ئامانج و پێشبینی چاودێری پەیوەندییەکانیان دەکات چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ووڵات.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




