پاسپۆرتی ئێران لە ڕیزی ووڵاتە قەیرانئاوییەکانی ناوچەکە دایە

پەیامی کورد ... پاسپۆرتی ئێران لە ڕیزی ووڵاتە قەیرانئاوییەکانی ناوچەکە دایە
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پێوەری جیهانی پاسپۆرت (هێنلی)، پاسپۆرتی ئێران بە پلەی ٩٨ و شانسی گەشت کردن بەبێ ڤیزا تەنیا بۆ ٤١ ووڵات، لە ڕیزی بێ بایەخترین پاسپۆرتەکانی جیهان دا جێگەی گرتووە.
ئەمە لەکاتێک دایە کە ئیمارات بە ١٨٤ شوێنی بێ ڤیزا لە پلەی هەشتەمی جیهان دایە و خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی ناوچەکەیە.
هەروەها ووڵاتانی قەتەر، کوەیت، عەرەبستانی سەعوودی، بەحرەین و عوممان جیاوازییەکی بەرچاویان لەگەڵ ئێران دا هەیە و هاووڵاتییەکانیان لانیکەم دوو بەرامبەری خەڵکی ئیران ئازادی گەشت کردنیان هەیە.
تورکیا بە پلەی ٥١ و ئازەربایجان و ئەرمنێستان بە پلەکانی ٧٢ و ٧٦، لە ئێران پێش کەوتوون، تەنانەت تورکمەنێستانیش کە ئیمکانی گەشتکردن بپ ٤٨ شوێنی بە بێ ڤیزا هەیە، لە دۆخێکی باشتردایە. بەپێی زانیارییەکان تەنیا ئەفغانستان و پاکستان پلەیان لە ئێران نزمترە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




