یەکیتی ئەورووپا : ٩ ووڵاتی غەیرە ئەندام بەشداری لە گەمارۆوەکانی سەر ئێران دەكەن

پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا : ٩ ووڵاتی غەیرە ئەندام بەشداری لە گەمارۆوەکانی سەر ئێران دەكەن
ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا ، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک ووڵاتی ئەورووپایی غەیر ئەندام و هاوپەیمانی یەکیتییەکە خۆیان لەگەڵ بڕیارە نوێیەکەی ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی سەر ئێران هەماهەنگ کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو دامەزراوەیە، ووڵاتانی ئالبانیا، بۆسنی و هێرزگۆڤین، ئایسلەندا، مۆڵدۆڤا، مۆنتێنێگرۆ، مەکەدۆنیای باكوور، نۆرڤێژ، سربیا و ئۆکراین ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئەورووپا هاوڕان و بەپێی ئەو بڕیارە ڕێسا ناوخۆیی یەکانیان ڕێک دەخەن.





