داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهوو بە تۆمەتی جینۆساید دەرکرد
پەیامی کورد ... داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهوو بە تۆمەتی جینۆساید دەرکرد
🔹 داواکاری گشتی ئیستانبووڵ ڕۆژی هەینی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تۆمەتی جینۆساید دەرکرد.
🔹 بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا، فەرمانگەی دەستگیرکردن بۆ 37 تۆمەتبار دەرچووە کە لەنێویاندا بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بە تۆمەتی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
🔹 نووسینگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی ئیسرائیل تۆمەتبارن بە جینۆساید و بۆردومانی قورسی کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.
ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە