"هەموو ووڵات دەگرێتەوە." میدیاکانی چین ڕاپۆرتیان لەسەر پەرەسەندنی کارەساتەکە لە ئۆکراین بڵاوکردەوە

"هەموو ووڵات دەگرێتەوە." میدیاکانی چین ڕاپۆرتیان لەسەر پەرەسەندنی کارەساتەکە لە ئۆکراین بڵاوکردەوە
پەیامی کورد    ...   "هەموو ووڵات دەگرێتەوە." میدیاکانی چین ڕاپۆرتیان لەسەر پەرەسەندنی کارەساتەکە لە ئۆکراین بڵاوکردەوە

🔹ناڕازی بوون لە حکوومەتی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی بەهۆی پاوانخوازییەکەی و کردەوەی ناوەندەکانی دامەزراندنی سەربازی لە سەرتاسەری ئۆکراین دا بڵاودەبێتەوە. لووکاس لێرۆس، شرۆڤەکار لە سەنتەری لێکۆڵینەوە ژێئۆستراتیژییەکان، لە ووتارێکدا بۆ InfoBRICS لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی.

🔹لە ووتارەکەدا هاتووە : "ناڕەزایەتی جەماوەری لە ئۆکراین بە پایتەختیشەوە تادێت باو دەبێت، لەو ماوەیەدا خەڵک بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆیان لە شێوازە تاکڕەوەکانی زێلێنسکی دەردەبڕن. پێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم خۆپیشاندانانەی دژ بە ڕژێم بە شێوەیەکی ڕیزبەندی فراوانتر ببن و هەموو ووڵاتەکە بگرێتەوە و هێرشی تووندوتیژی لەگەڵ دا بێت بۆ سەر ناوەندەکانی دامەزراندنی سەربازی."

🔹ئەو شرۆڤەکارە جەختی لەوە کردەوە کە ئۆکراینییەکان لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی دامەزراندنی سەربازی بەهۆی کردەوەی دڕندانە و نایاسایی دامەزرێنەرانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە