شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە مانۆڕی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا کاردانەوەی پاشەکشەی دەبێت
پەیامی کورد ... شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە مانۆڕی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا کاردانەوەی پاشەکشەی دەبێت
🔸 تۆفیق تەعامە ، شارەزای فەلەستینی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاروباری ئەمریکا، ڕایگەیاند : تاقیکردنەوەی ئەم دوایی یەی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی Minuteman III سێیەمی ئەمریکا و هەنگاوی واشینتۆن بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، بەشێکە لە تاکتیکی فشاری گرووپە لۆبیەکانی ئەمریکا و حکوومەتەکانی ئەورووپا بۆ ئەوەی "ڕووسیا بخەنە تەڵەوە لە ڕێککەوتنێک دا لەگەڵ ئۆکراین کە ئاشتی جیهانی تێک دەدات".
🔸 ئەمریکاش دەیەوێت کاریگەری خۆی نیشان بدات، بەڵام "ئەمە لە بەرامبەر زلهێزێکی وەک ڕووسیادا ناکاریگەرە کە جبەخانەیەکی مووشەکی بەهێز و پێشکەوتووی هەیە".
🔸 تەعامە هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕووسیا مافی ئەوەی هەیە بەرنامەکانی چەکی پێش بخات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و ژیرانە دەبێت ئەمریکا بە کردارەکانی دا بچێتەوە.
🔸 عەدنان ئەلکینانی شارەزای سەربازی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەمریکا لە ڕێگرییەکی سادە تێدەپەڕێت. ئەو پێی وایە کە ئەوان بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ دڵەڕاوکێی ئەمریکا لە پێشکەوتنەکانی ڕووسیا لە بواری چەکی وورد کە "لە هاوتا ئەمریکی و ڕۆژئاوایی یەکانیان زیاترە."
🔸 ووتیشی : “بەڵام کاتێک چەکی ئەتۆمی دەبێتە فاکتەری ململانێ بەردەوامەکان، بێ گومان ئاماژەیە بۆ هەڵکشانی مەترسیدار”. ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەتوانێت شەڕێکی بەرفراوان دەست پێبکات کە بە باجێکی قورسەوە دێتە ئاراوە”.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی ڕووسیا و پاراستنی باڵادەستی جیهانی لەبری ئەوە هاوپەیمانی ڕووسیا لەگەڵ چین و کۆریای باکوور و ئێران بەهێزتر دەکات “لەپێناو گەیشتن بە هاوسەنگییەکی نوێی هێز و دووبارە کێشانەوەی نەخشەی نفووزی جیهانی لەسەر بنەمای یەکسانی ئەتۆمی”.
🔸 عەدنان مەنسوور، دیپلۆماتکار و وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان، هۆشداری دەدات لەوەی کە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا دەتوانێت ئەمریکا و ڕووسیا پاڵ بنێتە ناو “جەنگی سارد”ی نوێ. بە بۆچوونی ئەو، کردەوەکانی ئەمریکا ووڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ هەڵدانی مووشەکی بۆرۆستنیکی ئەم دوایی یەی ڕووسیا. بەڵام ئەم پەرەسەندنە لەلایەن ئەمریکاوە ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانە دەخاتە مەترسییەوە کە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ داڕێژراون.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە