دووبارە دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوی سیاسی پێشووی کوردی خەڵکی کرماشان
پەیامی کورد ... دووبارە دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوی سیاسی پێشووی کوردی خەڵکی کرماشان
دانیاڵ دارابخانی، بەندکراوی سیاسی پێشووی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی لاهیجان، نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا و ئێستا لە بەندیخانەی لاهیجان ڕاگیراوە.
ناوبراو بە تۆمەتی "بانگەشە دژی ڕێژیم" دەستبەسەر کراوە و لە ئێستادا چارەنووسی ناڕوونە.
دانیاڵ دارابخانی پێشتریش لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٣٩٦ دەست بەسەر کرابوو و لە ڕەشەممەی هەمان ساڵ دا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەست بەسەر کرا و پاش ٢٨ ڕۆژ، بۆ بەندیخانەی ناوەندی کرماشان "دێزلئاوا" گوازرایەوە.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ناوبراوی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی" بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری حوکم دا و دوای تێپەڕاندنی دە مانگ لە حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە