دوای ئەو ڕووداوەی ڕەوشە " سەلام سوێند دەخوات: تاوانباران دەستگیر دەکەین "

دوای ئەو ڕووداوەی ڕەوشە " سەلام سوێند دەخوات: تاوانباران دەستگیر دەکەین "

 

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە پۆستێک دا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس پشتڕاستی کردەوە، ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوچەی ڕەوشە ڕوویدا، پێشێلکارییەکی ڕوونی ئەو ڕەزامەندییە پێک دەهێنێت کە پارێزگاری بەیرووت بە ڕێکخەرانی بزووتنەوەکە داوە، کە بە ڕوونی مەرجی ئەوەی خستووەتە ڕوو کە "بەردی ڕەوشە بە هیچ شێوەیەک ڕووناک نابێتەوە، جا چ لە ووشکانییەوە بێت، چ لە دەریاوە، یان ئاسمانەوە بێت، هەروەها نابێت هیچ وێنەیەکی ڕووناکی لەسەری پەخش بکرێت".

سەلام : پەیوەندیم بە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرگری کرد و داوام لێکردن ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر، لەوانە دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕەوانەکردنی بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی سزاکەیان بەپێی یاسا کارپێکراوەکان وەربگرن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەی ڕوویدا "پێچەوانەی بەڵێننامە ئاشکراکانی پارتی ڕێکخەر و لایەنگرانی پێک دەهێنێت و هەڵەیەکی نوێیە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی ئەو حزبە لە مامەڵەکردن لەگەڵ لۆژیکی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دا هەیە".

لە کۆتایی دا ووتی : "ئەم ڕەفتارە سەرزەنشتانەیە لە بڕیارمان بۆ بونیاتنانەوەی دەوڵەتی یاسا و دامەزراوەکان دوورمان ناخاتەوە، بەڵکوو تەنها ئیرادەمان بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە بەهێزتر دەکات".

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە