شەرع لە پەراوێزی ٨٠هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە

شەرع لە پەراوێزی ٨٠هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە


پەیاما کورد- دیمەشق
ئەحمەد ئەلشارع، سەرۆکی قۆناغی ئینتیقالی سوریا لە میانی پێشوازییەکدا کە لە پەراوێزی ٨٠هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک میوانداریی کردبوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە. هەروەها میلانیا ترامپ ئامادە بوو. ئەلشارع هەروەها لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە شاری نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەورووپا کۆبووەوە، لەنێویاندا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ناوبراو لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک کۆماری لاتڤیا، ئێدگارس ڕینکێڤیچ و سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
هەروەها لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەوە.

ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە