ناتانیاهۆ: دانوستانەکان لەگەڵ سوریا بەردەوامن

ناتانیاهۆ: دانوستانەکان لەگەڵ سوریا بەردەوامن


پەیاما کورد- دیمەشق
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرئەنجامی ئەو دانوستانانە بەندە بە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، کە لەنێو شتەکانی تردا، داماڵینی سەربازی باشووری ڕۆژئاوای سوریا و دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی پێکهاتەی دروزەکان لە سوریا، بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە.
یەکشەممەی ڕابردوو، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی سوریادا هەبووە، بەڵام پێی وایە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق "بە دووری ماوەتەوە".
لە میانی وتارەکەیدا لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی حکومەتی ئینتیقالی سوریا، ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند: "ئیسرائیل لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سوریاوە دەست لە هەڕەشەکردن لە وڵاتەکەم نەهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتەکانی ئیسرائیل پێچەوانەی پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ سوریا و گەلەکەی، ئەمەش ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و دەکرێت بخاتە ناو ململانێکانەوە و دەرئەنجامەکانی پێشبینینەکراو.

ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە