ناتانیاهوو : دەوڵەتی فەڵەستینی دانامەزرێت

ناتانیاهوو : دەوڵەتی فەڵەستینی دانامەزرێت
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : دەوڵەتی فەڵەستینی دانامەزرێت

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، دانپێدانانی ئەم دوایی یەی دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن چەند ووڵاتێکی ڕۆژئاوایی یەوە "بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات".

لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا هاتووە؛ "ڕادەست بوونی شەرمەزارانەی هەندێک لە سەرکردەکانی ووڵاتان، بە تیرۆریزمی فەڵەستین بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات. دەوڵەتی فەڵەستینی نییە و نابێت."

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ئەمریکا دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لەلایەن چەند ووڵاتێکی هاوپەیمانی خۆیەوە بە "نمایشکار" وەسف کرد. ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، "گرینگیمان لەسەر دیپلۆماسی ڕژد داوە نەک ئاماژەی نمایشی.


 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە