عێراقچی بە هاوتا عێراقییەکەی ڕاگەیاند : ئاگاداری دابەش کاری ئەمریکا بن.

پەیامی کورد ... عێراقچی بە هاوتا عێراقییەکەی ڕاگەیاند : ئاگاداری دابەش کاری ئەمریکا بن.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ناوچەکە دوابەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان لە لایەک و دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن لە لایەکی دیکە تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
به پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان به تووندی ئیدانەی بەردەوامی ئیسرائیل له غه ززه و دەستدرێژی دووباره کردنه وەی بۆ سەر لوبنان - که به پێشێلکردنی گەورەی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست و گڵۆپی سەوزی ڕوونی ئه مریکا ڕووده دات - و کوشتنی ژنان و منداڵانی بێتاوان کرد و خوازیاری کرده وه ی خێرای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و به تایبەت ووڵاتانی ناوچه و ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانه و دەستدرێژیانه و ڕێگریکردن لە نائەمنی زیاتر لە تەواوی ناوچەکەدا.
عێراقچی بە ئاماژەدان بەو مەترسییە جیددیانەی کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی بنکەکانی ئەمریکا کە دەکەوێتە ووڵاتانی ناوچەکە و ئاسمانی ووڵاتەکانیان بۆ کردەوەی شەڕئەنگێزانە دژی گەلانی ناوچەکە، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ هەموو ووڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمانی خۆیان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاک و دامەزراوەکانیان لەلایەن هێزە سەربازییە بیانییەکانەوە بۆ ناسەقامگیرکردنی ووڵاتانی دیکە.





