لەسێدارەدانی زیاتر له ١١٥٠ که‌س له ساڵی ڕابردووی ئیران دا

پەیامی کورد ... لەسێدارەدانی زیاتر له ١١٥٠ که‌س له ساڵی ڕابردووی ئیران دا
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٧ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی خۆیاندا ڕایانگه‌یاندووه که له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی ١١٥٠ که‌س له سێداره دراون و ٨٥ له‌سه‌دی له‌سێداره‌درانەکان له ده‌وره‌ی سه‌رۆککۆماری مه‌سعوود پزشکیان دا بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه له کۆی ١١٥٠ که‌سی له‌سێداره‌دراو، ٣٨ که‌سیان ژن، ١٣٥ که‌سیان به‌لووچ و ١٠٤ که‌سیشیان کورد بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، ٥ به‌ندکراو سیاسی و عه‌قیده‌تی و ٨ که‌سیش له‌پێش چاوی خه‌ڵکەوە له سێداره دراون.
که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن به‌ندکراوانی سیاسی ئێرانه‌وه ڕاگه‌یەندرا.
هەتا ئێستا ٣٨ بەندیخانە، پەیوەستی کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان بوون.
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە




