لە ناڕەزایەتییەکانی تورکیا زیاتر لە هەزار و 133 کەس دەستگیرکراون

لە ناڕەزایەتییەکانی تورکیا زیاتر لە هەزار و 133 کەس دەستگیرکراون
پەیامی کورد   ...   لە ناڕەزایەتییەکانی تورکیا زیاتر لە هەزار و 133 کەس دەستگیرکراون

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی زیاتر لە هەزار و 133 کەسی لە خۆپیشاندانەکانی شارە جیاوازەکانی سەرتاسەری ووڵات ڕاگەیاند.
دووشەممە، عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە 19 تا 23ی ئازار، زیاتر لە هەزار و 133 کەس لە خۆپیشاندانە نایاساییەکان دەستگیرکراون، کە بەشێکیان پەیوەندییان بە ڕێکخراوەکانی دژ بە تورکیاوە هەبووە".

یەرلی کایا هەروەها ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٢٣ ئەفسەری پۆلیس لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران بریندار بوون.

خۆپیشاندان و دانیشتن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستگیرکردن و سزادان و دەرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبووڵ و ٩٩ کارمەندی دیکەی شارەوانی شارە گەورەکە لە ووڵاتەکەدا بەردەوامە، بە تایبەت لە ئەستەنبووڵ، ئانکارا و ئیزمیر، سەرەڕای ئەوەی هەر جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک لە زۆرێک لە پارێزگاکانی تورکیا قەدەغە کراوە، و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران لەگەڵ دایە.

ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە