نیووزلەندا سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەست پێدەکاتەوە

نیووزلەندا سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   نیووزلەندا سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەست پێدەکاتەوە

وینستن پیتێرز، وەزیری دەرەوەی نیووزلەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو ووڵاتە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی دا دەسەپێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە لە دوای پابەند نەبوونی تاران بە بڕگەکانی بەرجام ئەنجامدراوە و لە سبەی ١٨ی ئۆکتۆبەرەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی نیووزلەندا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی و هاوشێوەی بەریتانیا و فەرەنسا و ئاڵمانیا دەگیرێتەبەر.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە