هۆشداری سەبارەت بە زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز

هۆشداری سەبارەت بە زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز
پەیامی کورد   ...   هۆشداری سەبارەت بە زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئایدز ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێگری لێکرابوو نەگەڕێندرێتەوە یان نەگۆڕدرێتەوە، ئەوا ڕۆژانە دوو هەزار تووشبووی نوێی ئایدز لە جیهاندا ڕوودەدات و مردن بەهۆی نەخۆشییەوە ١٠ هێندە زیاد دەکات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای دەست بەکاربوونی لە ٢٠ی جانیوەری ، نزیکەی هەموو هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکای ڕاگرت، دوای چەند ڕۆژێک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئایدز بەپێی پلانی فریاگوزاری سەرۆک بۆ یارمەتیدانی ئایدز (PEPFAR) بەردەوام دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وینی بیانیما، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی یوونایدس لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند : "بەڵام پەک خستنی بوودجەی تەندرووستی و کاریگەرییەکانی لەسەر خزمەتگوزارییە فراوانترەکان کاریگەری وێرانکەری لەسەر ئەو کەسانە هەبووە کە تووشی ئایدز بوون".
ووتیشی: ئەم کشانەوە لەناکاوەی پارەی ئەمریکا بووەتە هۆی داخستنی زۆرێک لە کلینیکەکان و دەرکردنی هەزاران کارمەندی تەندرووستی و هەموو ئەمانەش بەو مانایەیە کە پێشبینی دەکەین زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ببینین. یونایدز مەزەندە دەکات کە دەتوانین لە ڕۆژێکدا دوو هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون ببینین.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بیانیما ڕایگەیاندووە، ئامارەکان لەسەر بنەمای مۆدێلکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵام ووردەکاری زیاتری لەبارەی چۆنیەتی گەیشتن بە خەمڵاندنەکان نەخستووەتەڕوو.

بیانیما ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە کۆتایی پشووی ٩٠ ڕۆژەی مانگی نیساندا دەست بە پارەدان لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) نەکرێتەوە، یان حکومەتێکی دیکە جێگەی نەگرێتەوە، ئەوا لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ٦.٣ ملیۆن مردنی دیکەی ئایدز ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی دوایین داتاکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٦٠٠ هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی ئایدزەوە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراوە.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە