وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سێ بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری ئێرانی سزادا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سێ بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری ئێرانی سزادا
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سێ بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری ئێرانی سزادا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە تاوانی ئەوەی ڕۆڵیان هەبووە لە ڕفاندن و مردنی کارمەندێکی پێشووی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەزگای هەواڵگری کۆماری ئیسلامی سزادا 

سەبارەت بەم سزا نوێیەی سەر بەرپرسانی ئێران، ئیسکۆت بسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: شێوازی مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ لوینسۆن پەڵەیەکی شەرمەزارییە لە مێژووی تاریکی ئەو ووڵاتە، بە تایبەت لە لایەنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، هەربۆیە ئێمە لەگەڵ تەواوی لایەنە فەرمییەکانی حکوومەتی ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی لە بەرپرسانی ئەو تاوانکارییەی کراوە، بەردەوام دەبین.

ئەو کەسانەی ئەمریکا خستوونیەتە لیستی سزاکانیەوە بریتین لە ڕەزا ئەمیری، غولام حسێن محەممەدنیا و تەقی دانیشڤەر، بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو سێ ئەفسەرەی هەواڵگری ڕۆڵیان هەبووە لە ڕفاندنی لێڤینسن و ئەگەری مردنی، هاوکات ڕۆڵیان هەبووە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پەردەپۆش کردن یان خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتیان.
 

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە