وەزیری دەرەوە ئێران : ووڵامی ئێران بۆ نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا وا تەواو دەبێت

وەزیری دەرەوە ئێران : ووڵامی ئێران بۆ نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا وا تەواو دەبێت
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوە ئێران : ووڵامی ئێران بۆ نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا وا  تەواو دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران  بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران تا ئێستا ووڵامی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکای نەداوەتەوە، ووتی: ئەم ووڵامە تەواو دەبێت و لە کاتی گونجاودا پێشکەش دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٢٥ی مارچی ٢٠٢٥ لەگەڵ هاوتا ئەرمەنییەکەی لە گەڵ ئارارات میزۆریان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە برد و خۆشحاڵی خۆی بە بوون لە ئەرمینیا دەربڕی. ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئەرمەنییەکەی بووە و هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامی ڕاوێژکارییە سیاسییەکانی نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو ووڵات. ووتیشی : لە گفتوگۆکانماندا وێڕای پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات لە ساڵی ڕابردوودا، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد و هەماهەنگیمان لەسەر ئاسۆی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و ئاڵوگۆڕی شاندی باڵا لە چەند مانگی داهاتوودا کرد.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە