پارێزگا بوونی شاری شەهیدان " هەڵەبجە " لە لایەن پەرلەمانی عێراق ەوە دەنگی لە سەر دەدرێت

پەیامی کورد ... پارێزگا بوونی شاری شەهیدان " هەڵەبجە " لە لایەن پەرلەمانی عێراق ەوە دەنگی لە سەر دەدرێت
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌یه‌كه‌م خاڵدا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق كه كاتژمێر 8:00ی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كۆماری عێراق ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ ده‌درێت له پرۆژه‌یاسای یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراندنی خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان، ده‌نگیش ده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای خوێندنی باڵای ئه‌هلی له عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كه، گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێت بۆ پێشنیازی یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگه، جگه له‌وه‌ش گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ست بوونی عێراق ه رێكه‌وتنی واژووكراوی 28ی (ته‌ممووز/7)ی 1994 سه‌باره‌ت به به‌شی 11ی رێكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ یاسای ده‌ریاوانی ده‌كرێت.
له‌خاڵی شه‌شه‌م و كۆتایی خشته‌ی كاره‌كه‌ش دا هاتووه كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكهاته‌كانی ده‌كرێت.





