پەیامی ڕوونی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران : چارەنووسی ووڵات لە دەستی ئێوە دایە

پەیامی ڕوونی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران : چارەنووسی ووڵات لە دەستی ئێوە دایە
پەیامی کورد   ...   پەیامی ڕوونی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران : چارەنووسی ووڵات لە دەستی ئێوە دایە

دوابەدوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، تمی برۆس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی گەلی ئێران کرد.

بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "چارەنووسی هەموو ووڵاتێک بەدەست گەلەکەیەوەیە"، واتی پەیامی حکوومەتی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران هەمیشە ڕوون بووە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

تمی بروس لە ووڵامدانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕایگەیاندبوو “دۆخەكە بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا گونجاو نییە”.ووتی:
"ئەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دەیڵێن هیچ گرینگییەكی نییە، هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا ڕێڕەوەکە دیاری دەکات، دۆناڵد ترامپ بۆچوونی خۆی بە ڕوونی ڕاگەیاندووە".

بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ترامپ خوازیاری گەڕانەوەی ئێران بۆ "نەزمی ئاسایی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا" دەکات، بەڵام لە هەمان کات دا ئامادەیە "هەر ڕێوشوێنێکی پێویست" بۆ پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگرێتەبەر.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کردۆتە ئامانج.

ئیدارەی ترامپ هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئەگەر پێویست بکات دووبارە دەکرێتەوە ئامانج.
 

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە