چەند مووشەكێكی جۆری كاتیووشا لە فڕۆكەخانەی كەركووك و گەڕەكی عرووبەی شارەكە كەوتنە خوارەوە

پەیامی کورد ... چەند مووشەكێكی جۆری كاتیووشا لە فڕۆكەخانەی كەركووك و گەڕەكی عرووبەی شارەكە كەوتنە خوارەوە
ئەمشەو دەنگی دوو تەقینەوە لەناو كەركووك بیستران. بەگوێرەی زانیارییەكان چەند مووشەكێكی كاتیووشا ئاڕاستەی فرۆکەخانەی كەركووك و گەڕەکی عرووبەی شارەکە کراوە.
دوو مووشەك لە فرۆکەخانەکە کەوتوونەتەوە خوارەوە و بەپێی زانیارییەكان کارمەندێکی فرۆکەخانەکە بە سووکی برینداربووە و هیچ زیانێکیش بەر بینا و باڵەخانەکانی فڕۆکەخانە نەکەوتووە.
یەكی دیکەش لە گەڕەكی عرووبە لە نزیک مزگەوتی (اللە اکبر) كەوتۆتە خوارەوە و بەر بینای خانوویەک کەوتووە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.





