ڕووسیا لە پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر "چارەسەری سیاسی" دەکاتەوە

ڕووسیا لە پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر "چارەسەری سیاسی" دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   ڕووسیا لە پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر "چارەسەری سیاسی" دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا له به یاننامەیەكدا جەختی لەسەر پێویستی بەدیهێنانی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی کردەوە .

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاوکارییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ تاران، دوای تەواوبوونی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پشت بەستن بە یاسا ناوخۆیی یەکانی ڕووسیا و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام دەبێت.

هاوكات ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتیوانی لە گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ڕێبازی وتووێژ و ڕێککەوتنی فرەلایەنە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران دەكاتەوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە