کۆشکی سپی : لە ئەمڕۆوە سزاکانی سەر سووریا هەڵ دەگیرێن

کۆشکی سپی : لە ئەمڕۆوە سزاکانی سەر سووریا هەڵ دەگیرێن
پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی : لە ئەمڕۆوە سزاکانی سەر سووریا هەڵ دەگیرێن

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کۆتایی هێنان بە سزاکانی سەر سووریای ئیمزا کرد، جگە لەوانەی پەیوەندییان بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی لە دەسەڵات لادراوی ڕێژێمی پێشووی سووریا و یاریدەدەرەکانیەوە هەیە. ئەمەش بۆ پاڵپشتی کردنی حکوومەتی نوێی سووریا و هاندانی ئابوورییەکەیەتی کە دوای چەندین ساڵ لەژێر گەمارۆ و سزاکان دا بووە.

کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، لە سێشەممە وە ، سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگیرێن، بەڵام سنووردارکردنەکان دەمێننەوە بەرانبەر هەرکەسێک کە سەلمێندرابێت دەستی هەبێت لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، چالاکییەکانی چەکی کیمیایی، یان دڵسۆزی بۆ داعش، یان پەیوەندی بە لایەنگرانی ئێران ەوە هەبێت.

کارۆلاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیارەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ پێش خستنی پرۆسەی ئاشتی لە سووریا، هەروەها ئاماژەی بە پابەندبوونی ئیدارەی ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی سووریا ببێتە ووڵاتێکی یەکگرتوو و سەقامگیر لەناوخۆ و لەگەڵ دراوسێیەکانی.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە