واتسئەپ خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

واتسئەپ خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

پەیامی کورد... واتسئەپ خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت


دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، تایبەتمەندی بەشکردنی شاشە” Share screen” بۆ ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ زیاد دەکەن. وتیشی، " لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەران کارا دەبێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، مارک زۆکەبێرگ دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، تایبەتمەندی بەشکردنی شاشە لەکاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی لە وەتسئەپ بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بەکارهێنەران پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ کەسێک یان زیاتر دەستپێبکەن و پاشان کلیک لەسەر ئایکۆنی نوێی " share screen” بکەن.


دواتر، بەکارهێنەران بەگوێرەی ویستی خۆیان دەتوانن ئەپێک یان تەواوی شاشەکەیان لەگەڵ هەموو بەشداربوانی پەیوەندییەکە هاوبەشی پێبکەن و ئایکۆنی ڤیدیۆکانیان لەلای راستی شاشەکەدا دەمێنێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا مێتا کاری لەسەر دابینکردنی تایبەتمەندی نوێ بۆ زیادکردنی بەکارهێنەرانی وەتسئەپ کردووە، لەوانە پەیامی ڤیدیۆیی خێرا و کەناڵەکان بۆ تەماشاکردنی کەسەکان و براندەکان، هەروەها دانانی ژمارەی نهێنی بۆ پاراستنی تایبەتمەندی نامەکان.

ئەم بابەتە 11950 جار خوێندراوەتەوە