ئاماری نوێی شەڕی هێندووستان و پاکستان؛ نزیکەی ٤٠ کوژراو هەن

پەیامی کورد ... ئاماری نوێی شەڕی هێندووستان و پاکستان؛ نزیکەی ٤٠ کوژراو هەن
بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هێندووستان و پاکستان بۆ میدیاکانیان ئاشکرا کردووە، نزیکەی ٤٠ کوژراو لە هەردوولا بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو هەن و ژمارەی بریندارانیش نزیکەی ١٠٠ کەسن.
ووتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە هێرشەکەی سوپای هێندووستان دا بۆسەر ووڵاتەکەی، "٢٦ هاووڵاتی مەدەنی" کوژراون و ٤٧ی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات بەرپرسێکی هیندستانیش بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر "پۆلیسی هێندووستان لە کشمیر" ١٠ کەس کوژراون و ٤٨ی دیکەش بریندارن.
روڤێن ئازار، باڵیۆزی ئیسرائیل لە هێندووستان پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ هێندووستان دەردەبڕێت و لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیویەتی، "ئیسرائیل پاڵپشتی مافی بەرگری لەخۆکردنی هیندستان دەکات. تیرۆریستان دەبێت بزانن کە هیچ شوێنێکیان نییە بۆ خۆشاردنەوە لەو تاوانە قێزەونانەی دژی خەڵکی بێتاوان دەیکەن”.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




