بڕیاری ترامپ : کەندئاوی فارس لە لێواری گۆڕینی ناوەکەی بۆ "کەندئاوی عەرەبی”

پەیامی کورد ... بڕیاری ترامپ : کەندئاوی فارس لە لێواری گۆڕینی ناوەکەی بۆ "کەندئاوی عەرەبی”
دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا بە كاناڵی هەواڵی “بلوومبێرگ”یان ڕاگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز، پەردە لەسەر بڕیارەکەی واشینتۆن بۆ بە فەرمی ناسینی "کەندئاوی عەرەبی" لە جیاتی "کەندئاوی فارس" لابدا..
ئەم کارە ئەگەرییە بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەسەنگێندرێت.
ساڵانێکە ووڵاتانی حاشیەی باشووری کەنداوی فارس بە هۆکاری سیاسی و فەرهەنگی خوازیاری گۆڕینی ناوی ئەم ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژییەن.
تا ئێستا کۆشکی سپی ڕەتیکردووەتەوە بە فەرمی هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدات و بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش ووڵامی پەیوەندییەکانی بلوومبێرگ یان نەداوەتەوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هیدرۆگرافی کە ستانداردی جیهانی بۆ ناونانی ئاوەکان دادەنێت، هێشتا کەندئاوی فارس وەک ناوی فەرمی ناوچەکە دەناسێت. بەڵام هەندێک وڵات لە بەڵگەنامە نافەرمییەکانیاندا ناونیشانی جیاواز بەکاردەهێنن.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




