ماکرۆن : ڕێککەوتنی هەسەدە و حکوومەتی دیمەشق پێویستە جێ بەجێ بکرێت

پەیامی کورد ... ماکرۆن : ڕێککەوتنی هەسەدە و حکوومەتی دیمەشق پێویستە جێ بەجێ بکرێت
سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ڕایگەیاند، سەقامگیری سووریا بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەورووپاش گرینگە، پاڵپشتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەین.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: پابەندین بە خواستەکانی گەلی سووریا، پێویستە هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بن.
ماکرۆن ووتی : سەقامگیری سووریا بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەورووپاش گرنگە، پاڵپشتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەین.
سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد، ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق زۆر گرینگە، هیوادارم ئەو ڕێککەوتنە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.





