ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە نزیكی خولێکی نوێی دانووستانەکانی ئەتۆمی لە ئۆسلۆ

پەیامی کورد ... ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە نزیكی خولێکی نوێی دانووستانەکانی ئەتۆمی لە ئۆسلۆ
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەمریکا لە حاڵی ڕاوێژ بۆ دەست پێکردنەوەی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دایە و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەم دانووستانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆرڤێژ بەڕێوە بچێت.
ئەم وتووێژانە لە نێوان ستیڤ ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژه بەوه دەکات که چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئیسرائیل لەم وتووێژانه ئاگادار کراوەتەوه و ڕان دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل له واشینتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی کۆبووەتەوه و باس له بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەو هێڵە سوورانەی ئیسرائیل به نیازه لەو وتووێژانەدا بیخاته ڕوو كراوە.





