گفتوگۆی نهێنی ئیسرائیل و ڕووسیا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و سووریا

پەیامی کورد ... گفتوگۆی نهێنی ئیسرائیل و ڕووسیا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و سووریا
بەپێی ڕاپۆرتێکی کاناڵی کانی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسرائیل لەم دوایی یانەدا دەستیان بە گفتوگۆی دیپلۆماسی نهێنی لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران و سووریا كردووە؛ گفتوگۆیەك كە بە ووتەی ئەو کاناڵە، تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە هەفتەی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.
بە پشت بەستن بە سەرچاوە نادیارەکان، ئیسرائیل لەم وتووێژانەدا ڕووسیا وەک نێوبژیوانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی سووریا و کەم کردنەوەی ئاستی ململانێیەکان لەگەڵ ئێران دەبینێت. هەروەها ئەم ووڵاتە بەنیازە چوارچێوەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمی ئێران دابڕێژێت؛ چوارچێوەیەک هاوشێوەی ڕێککەوتنەکانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ واشینتۆن سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان لە نوامبری ٢٠٢٤.
له ڕاپۆرتەكەدا باس له ئەگەری کۆبوونەوەیەکی نزیک له نێوان ناتانیاهوو و ترامپ له واشینتۆن دەکات، دیدارێك که دەووترێ; پرسی کۆماری ئیسلامی یەکێک له تەوەرە سەرەكییەكان دەبێت.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




