بڕیاره 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

پەیامی کورد ... بڕیاره 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ووڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستان دا هەبێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان، رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان به‌شداریمان کرد له كۆڕبه‌ندی ئابووری و بازرگانی فەڕه‌نسی - عێراقی له پاریس كه نزیكه‌ی 60 وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بوون، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی ووڵاتی فەڕه‌نسا دیدار و دانووستان هه‌بووه، هه‌ندێك له‌وانه رێكکه‌وتنیان ئه‌نجام دا، بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه.
ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان ووتیشی، ئه‌و كۆمپانیایانە‌ی له فەڕه‌نساوه دێنه هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یان په‌نجا كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره و له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ دا به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها لە دامه‌زراندنی كۆمپانیای سۆلار و بواری خۆراك و ئاژه‌ڵداریدا ڕۆڵیان ده‌بێت، ئێمه‌ش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌ش له نێوان كۆمپانیاكانی ناوخۆ و فەڕه‌نسا بکرێت.
ئاكره‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیاكانی بیانی، ئه‌وه‌ش بۆ دوو ئامانجه، له‌وانه فره‌چه‌شن كردنی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی دووه‌میش ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه هه‌مووی لە به‌رمه‌بنای سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ش به كردار كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




