حوكمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی جێبەجێ کرا

حوكمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی جێبەجێ کرا
پەیامی کورد   ...   حوكمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی جێبەجێ کرا

حوكمی لەسێدارەدانی موحسین لەنگەرنشین لەلایەن کۆماری پەت و سێدارەوە جێبەجێ كرا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ ئەیپریل کۆماری ئیسلامی ئێران، موحسین لەنگەرنشین، زیندانی سیاسی تەمەن ٣٤ ساڵی لە زیندانی قزڵحەسار لەسێدارە دا.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ناوبراو ڕۆژی دووشەممە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە.

موحسین لەنگەرنشین، شارەزای ئەمنیەتی شەبەكە و کەسی دیاری بواری تەکنۆلۆژیا، لە ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە تاران لە لایەن کارمەندانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندەكانی وەزارەتی ئیتلاعات گواسترایەوە.

ناوبراو هەر لە یەکەم شەوەوە لەژێر فشاری دەروونی تووند بووە و ئەفەسەرەكان بە هەڕەشەكردن و ئەشكەنجەدان و شەللاق ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێیان كردووە.

ئەم دانپێدانانە کە لە ژێر دۆخێكی نامرۆڤانەدا كراوە، بوونە بنەمای تۆمەتی ساختە لە دژی ناوبراو.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە