هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی یەوە پشتیوانی دەكرێن

پەیامی کورد ... هێرشی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەر حووسیەكانی یەمەن كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی یەوە پشتیوانی دەكرێن
لە ٤٦مین ڕۆژی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، جارێکی دیکە ئەمریکا ٤٩ هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگە و شوێنی هەڵدانی مووشەک و کۆگای چەک و سەربازگەی حووسییەکان لە شەش پارێزگای یەمەن.
میدیاکانی حووسییەکان پشتڕاستیان کردەوە سەنعا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بووەتەوە کە ژمارەیان دیاری نەکراوە.
ئەم هێرشە بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بووە و لەم پەیوەندییەدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش لە یەمەن بەشداریان کردووە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە دوای درەنگانی شەو کراوە.





