واده‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عێراق و هه‌رێم دیاریكرا

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سەرژمێریی گشتیی عێراق و هەرێم لە 20 ی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵدا بەڕێوە دەچێت و 20 هەزار فەرمانبەر پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره له لە 20 ی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان له عێراق و هەرێم ئه‌نجام بدرێت.
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، خولێكی ئه‌زموونی بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاماربه‌ڕێوه‌ده‌بات.
گوهدار محه‌مه‌د به‌رپرسی كه‌رتی هونه‌ری و مه‌یدانی سه‌رژمێری له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "خوله‌كه تایبه‌ته به سه‌رژمێری ئه‌زموونی وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری دانیشتوان له هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م خوله‌ن، دواتر ده‌بنه راهێنه‌ر بۆ كه‌سانی تر و راهێنان به كه‌سانی دوای خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كاری پرۆسه‌ی گه‌مارۆسازی (حه‌سر) و ته‌رقیم له مانگی 7و 8 دواتر بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له مانگی 11".
له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 130 فه‌رمانبه‌ری ئامار به‌شداری خوله‌كه‌ن و راهێنان له‌سه‌ر گه‌مارۆسازی و سه‌رژمێری به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن.
خوله‌كه به‌شێوه‌ی مه‌یدانی به‌ڕێوه ده‌چێت و دواتر كه‌سانی راهێنراو راهێنان به سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د بریكداری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه گه‌ر پلانه‌كان وه‌كو خۆیان رۆشتن له 20ی 11ی 2024 سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستپێده‌كات كه نزیكه‌ی 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت.





