حکوومەتی ھەرێم بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦٠ملیار دینار لە شێخان پڕۆژەی ئەنجام داوە

حکوومەتی ھەرێم بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦٠ملیار دینار لە شێخان پڕۆژەی ئەنجام داوە
پەیامی کورد    ...   حکوومەتی ھەرێم بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦٠ملیار دینار لە شێخان پڕۆژەی ئەنجام داوە

قایمقامی قەزای شێخان ووتی  "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆری بە شێخان داوە و بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦٠ملیار دینار ١٦٣ پڕۆژەی ئەنجام داوە، کە بەشێکیان پڕۆژەی ستراتیژین." 

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، ڕایگەیاند، بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان بەردەوامە، بەمەش گۆڕانکاری گەورە لە شێخان درووست بووە، یەکێک لەوانە پڕۆژەی دووسایدی شێخان بۆ لالشە، باشترین پڕۆژەیە و ھیچ حکوومەتێک نەیتوانی ئەو پڕۆژە جێبەجێ بکات، ئەو کابینەیە کردی.

 بەگشتی لە کڵبینەی نۆ، بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦٠ملیار دینار پڕۆژە لە شێخان جێبەجێ کراون، جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیش بەردەوامە، لەوانە ڕێگای باعەدرێ بۆ دھۆک ٧٠%ی جێ بەجێکراوە و چەندین ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی تێدایە، ڕێگای نەھدار بۆ زاڵگەی باعەدرێ، ئەویش بە گوژمەی ١٠ملیار دینار نوژەن دەکرێتەوە و قیڕتاو دەکرێت، زۆر پڕۆژەی دیکەی وەکوو بەندئاوی خنس و قیڕتاوکردنی ڕێگای ناوخۆیی لە شێخان و ناحیەکان و درووستکردنی یاریگای وەرزشی، بنکەی تەندرووستی، ئاوەڕۆ، تۆڕی ئاو و تۆڕی کارەبا بەردەوامن." 

سەردار شێخ یەحیا ووتیشی "بەگشتی ١٦٣ پڕۆژە لە کابینەی نۆیەم لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە شێخان جێبەجێ کراون، بەشێکیشیان ئێستا جێبەجێ دەکرێن، سوپاسی سەرۆکی حکوومەت و ھەموو لایەنە هاوکارەکان دەکەین، چوونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتێکی زۆری شێخانی کردووە، سەرەڕای ئەوەی شێخان بەشێکی سەر بە مووسڵ ە.ئێستا شێخان بەھۆی خزمەتکردنەوە بەردەوام لە فراوانبوون دایە." 

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە