سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە

سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە شاری هەولێر کرایەوە.

لە پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر، 280 کۆمپانیا لە 16 ووڵاتی جیهان ەوە بەشدارییان کردووە، ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکوو 6:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت، پێشانگاکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕوو لە کوردستان بکەن، سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و وەبەرهێنان بکەن.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگاکەی کردەوە و تەواوی بەشەکانی بەسەرکردەوە، هاوکات پاڵپشتی تەواوەتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە. 

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە