سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ئیمارات دەکات

پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ئیمارات دەکات
چوارشه‌ممه 2025/9/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له سه‌عید ئه‌لهاجرى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تایبه‌تى ئیمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا وێڕاى ستایشكردنى مێژووى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان، خۆشحاڵییان به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرینگن . هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بوونى یاسایه‌كى هانده‌ر و ژینگه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ریان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌تی ئیمارات بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیری‌یان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستنیشان كردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به هه‌نگاوێكى گرینگ له قه‌ڵه‌م دا كه بایه‌خ و گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا نیشان ده‌دات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆكى ئیمارات جه‌نابى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان دووپات كرده‌وه كه نیسانى ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵییان دا له ئه‌بووزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێرده‌یه‌كى تایبه‌تى ئیمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه.
له كۆبوونەوه‌كه‌دا باسیان له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكی كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رباره‌ى ئاسۆى فراوانكردنیان له بواره جیاجیاكان دا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ته‌واوى ئاماده‌یى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتیوانى و هاوكارییه‌كى پێویستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
فره‌چه‌شن كردنى ئابوورى، بوونى ڕوانگه‌یه‌كى ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووری به‌رده‌وام، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە





