مەسروور بارزانی : ئەوەی لە لای ئێمە گرینگە بەختەوەری خەڵکی کوردستان ە

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : ئەوەی لە لای ئێمە گرینگە بەختەوەری خەڵکی کوردستان ە
سێشەممە، 09ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانی دا لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، ووتی، "ئێمە زۆرجار ئەم قسەیەمان کردووە و هەموو جارێکیش باسمان کردووە، کە هیوادارین بە زووترین کات ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن، بەڵام هەموو جارێکیش دەبینین کە کێشەیەکی نوێ لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی یەوە هاتووەتە ئاراوە کە هەمیشە هەوڵمان داوە زۆر زۆر لەسەرخۆ ئەو کێشانەش چارەسەر بکەین، چوونکە ئەوەی لە لای ئێمە گرینگە بەختەوەری خەڵکی کوردستان ە، ئارامی و سەقامگیری خەڵکی کوردستانە، بەردەوام بوونی پێشکەوتنی ئابووری هەرێمی کوردستانە، لەبەر ئەوە ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە دەیکات و بەردەوامیش دەبێت."
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، "ئێستا شاندەکانی ئێمە لە گفتوگۆی بەردوام دان لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی. لەسەر داهاتە نانەوتییەکان تەقریبەن گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بۆ تێگەیشتن. لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتیش، هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە، نە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکان، نە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، ئەوەی ماوە خاڵێکە بەینی کۆمپانیاکان و حکوومەتی فیدراڵی. کۆمپانیاکان ئێستا داوای گەرەنتی دەکەن بۆ بەردەوام بوونی دابین کردنی شایستە داراییەکانی خۆیان."
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




