سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبوونه‌وه

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبوونه‌وه
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران، ئێواره‌ى دووشه‌ممه 2025/5/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كۆمارى ئیسلامی ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شیان به‌تایبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى ووڵاتانى دراوسێ.
دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




