نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 2025/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له‌ دیدارێك دا لەگەڵ موحەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ستایشى به‌ره‌وپێش چوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ئاڵنگارییه‌كانیان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستی هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكییان له‌سه‌ر هاوكاری هه‌مه‌لایه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە