هۆشیار زێباری : كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.. نزیكین له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ

پەیامی کورد ... هۆشیار زێباری : كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.. نزیكین له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ
یه‌كشه‌ممه 18ی ئایاری 2025 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (دێڵفی-سلێمانی)، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی یه‌كێتی و پارتی بە مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، له میانی پێشكه‌شكردنی پانێڵێكدا هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌م زووانه كۆبوونه‌كان له ئاستی باڵا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دۆخه‌كه هه‌ستیاره‌و كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك بهێنن.
زێباری راشیگه‌یاند، "ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا كراون له نێوان هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی ئه‌رێنی بوونه و له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش هه‌یه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێك ده‌هێندرێت كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
هه‌ر له میانەی پانێڵه‌كه‌دا هۆشیار زێباری زیاتر ووتی، "كاتێك پێكه‌وه بین به‌هێزتر ده‌توانین خۆمان پیشانی هاوڕێكان و دراوسێیەكانیشمان بده‌ین و پێگه‌یه‌كی باشترمان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




