نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوەندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوەندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ر له تاران، پاشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه 2025/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی دوولایه‌نه و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبه‌شیان له بواره جیاجیاكان دا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستایشى پەیوەندییە دێرینه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانیان كرد و جەختیان لەسەر خواستی دوولایه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌یه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستان ه‌وه بکات.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا داكۆکییان لەسەر گرینگی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




