سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو كرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو كرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو كرد

دووشەممە 19ی ئایاری 2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی کرد لە شاعیری گەورەی نەتەوەیی کورد مەدحەت خدر عەبدۆڵڵا ناسراو بە مەدحەت بێخەو .

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای هەواڵ پرسین ، ڕۆڵی مامۆستا مەدحەت بێخەوی لە بزاڤی ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردی و دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی شۆڕش و نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی بەرز نرخاند. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە سروودی (ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین)ـدا کە شیعری مامۆستا مەدحەت بووە و بە دەنگی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان فوئاد ئەحمەد گوتراوەتەوە و هەروەها لەڕێی چەندین سروود و شیعری نەتەوەیی تر جێ دەستی مامۆستا مەدحەت لە پێشخستنی گیانی نەتەوەخوازی و خۆشەویستی نیشتمان لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دیار بووە.

سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا مەدحەت بێخەو کرد لە خزمەتکردنی بواری شیعر و سروودی منداڵانی کوردستان و هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا مەدحەت خواست.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە