سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە
یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن، ڕایگەیاند ئەم کۆنگرەیە زۆر جیاواز بوو لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە دەکەم.
سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکەیدا هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و لەسەر گرینگیدان بەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەیی ڕێکخراوەیی و گرینگیدان بە توێژی قوتابیان و لاوان ئامۆژگاری پێویستی خستەڕوو. هەروەها ئاماژەشی بە چەندین وێستگەی مێژوویی خەبات و قوربانیدانی قوتابیان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




