نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكیان كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكیان كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكیان كۆبووه‌وه‌

یه‌كشەممە 2025/5/18 لە تاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامی ئێران، كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵی خۆیان به‌ ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكییان لە خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ هاوكاری هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووری دا، كرده‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزله‌یه‌كگرتن دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژەى به‌ هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ و دێرینى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران دا كرد‌. 

هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه‌ به‌ر باس.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە